ناس کورد-
قایمقامیەتى هەولێر دەستبەسەرداگرتنى چەند جۆرە چەقۆیەکى راگەیاند، کە لەشێوەى قەڵەم و کلیلدا دروستکراون و مامەڵەکردنى بەو جۆرە چەقۆیانەوە قەدەغەکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى قایمقامیەت کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە ھەڵمەتێکی بەرفراوندا لەبازاڕی سەنتەری شاری ھەولێر توانرا دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە چەقۆی قەدەغەکراو دابگیرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم جۆرە چەقۆیانە بەشێوازی قەڵەم و کلیل و مەدالیای جۆراوجۆر دروستکراون، جێگای مەترسین بۆ کۆمەڵگا.
قایمقامیەتى هەولێر جەختدەکاتەوە مامەڵە کردن بەم جۆرە چەقۆیانە بەھەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە، ھەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی یاسادەکرێتەوە