گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بانکى ناوەندى ’’رێوشوێنى نوێ’’ بۆ جێگیرکردنى نرخى دۆلار ئاشکرادەکات

2021.06.11 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
بانکى ناوەندى ’’رێوشوێنى نوێ’’ بۆ جێگیرکردنى نرخى دۆلار ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، نرخى دۆلار جێگیرە و هیچ نیازێکیان نییە بۆ گۆڕانکاریکردن تێیدا، رێوشوینى دیکەش دەگرنەبەر بۆ جێگیرکردنى نرخەکەى بەرانبەر دینار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکەکە ئەمڕۆ هەینى لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە، ئەو نرخەى کە کۆتایی 2020 دیاریکرا بۆ دۆلار لەسەر بنەماى توێژینەوەى قوڵ بووە بۆ دۆخى ئابورى و دارایی و ئامانجى سیاسەتى نەختینەیی بووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، فرۆشى دراوى بیانى لەلایەن بانکى ناوەندییەوە لەسەر بنەماى یەدەگى دراوە کە ئاستێکى زۆر باشدایە و بۆ پڕکردنەوەى داواکارییە رەواکان ئاستى فرۆش زیاد دەکەن.

 

بانکى ناوەندى دەڵێت، نرخى دۆلار سەقامگیر دەبێت بەهۆى ئەو رێوشوێنانەى کە بانکەکە بەم دواییە گرتویەتییە بەر و ئەو رێوشوێنانەش کە لەمەودوا دەیگرێتەبەر.

 

دەشڵێت، ئەو لێدوانانەى پەیوەستن بە نرخى دۆلار برەوى پێدەدرێت بۆ ئەوەى بەشیک لەمامەڵەکاران سودى لێببینن، بەڵام تەنها بانکى ناوەندى لایەنى پەیوەندیدارە کە سەرچاوەى زانیاریی فەرمییە لەو بارەیەوە.