گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ژنە بەرپرسێکى پێشوو پەرلەمانتارێک بەر زلە دەدات (ڤیدیۆ)

2021.06.11 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
ژنە بەرپرسێکى پێشوو پەرلەمانتارێک بەر زلە دەدات (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

ژنە بەرپرسێکى پێشووى پاکستان لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا زلە لە پەرلەمانتارێک دەدات و سەبارەت بە هۆکارى ئەو ڕووداوەش دەڵێت، پەرلەمانتارەکە سوکایەتى پێکردووە و هەڕەشەى لێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بەرنامەیەکى کەناڵى Express TVی پاکستانى کە (11ى حوزەیرانى 2021) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا میواندارى فیردەوس عاشق ئاوان، ژنە وەزیرى پێشوو و قادر ماندوخلی پەرلەمانتار کراوە، دەبێتە دەمەقاڵێ و هەردوولا هەڵدەستن بۆ یەک.

 

دواى دروستبوونى شەڕەقسە، ژنە بەرپرسەکەى پێشوو پەلامارى پەرلەمانتارەکە دەدات و چەند زلەیەکى لێ دەدات.

 

دواى ڕووداوەکە، فیردەوس عاشق ئاوان ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەى بەوەداوە، مندوخل سوکایەتى پێکردووە و هەڕەشەى لێکردووە، ئەو زلانەشى لێى داوە بۆ بەرگریکردن لە خۆى بووە.

 

ئەو بەرپرسەى پێشووى حکومەتى پاکستان لە بەشێکى ترى قسەکانیدا جەختیلەوەکردووەتەوە، ئەو پەرلەمانتارە ناچارى کردووە ئەو کارە بکات، هەروەها بە تۆمەتى دەستدرێژى بۆ سەرى سکاڵا لە دژى تۆمار دەکات.