ناس کورد-
دەسەڵاتدارانى ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، نەوەى چەند ڤایرۆسێکى مەترسیدار لە یەکێک لە تاقیگەکاندا دیار نەماوە، کە مەترسى بڵاوبوونەوەیان هەبووە و دواتر لە ماڵى ژنێکدا دۆزراونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەسەڵاتدرانى ئۆکرانیا (11ى حوزەیرانى 2021) بڵاویانکردووەتەوە، نەوەى چەند ڤایرۆسێکى مەترسیدار لە پەیمانگاى تەکنەلۆژى زیندەیى لە شارى کییف دیار نەماون.
ڕونیشکراوەتەوە، دواى لێکۆڵینەوە گومان لە ژنێک بووە کە لەو پەیمانگایە کارى کردووە پێشتر، دواى هەڵکوتانە سەر ماڵەکەى ڤایرۆسەکان دۆزراونەتەوە.
باس لەوەشکراوە، ئەو ژنە ئامانجى فرۆشتى ڤایرۆسە دزراوەکان بووە، ئەگەرى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکان کە ئاژەڵ تووش دەکات بەشیوەیەکى بەرفراوان و لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى هەبووە.