گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکی ناوەندی لەبارەى بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات

2021.06.11 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندی لەبارەى بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

بانکی ناوەندیی عێراق ڕەتی دەکاتەوە کە پارێزگارەکەى باسی لە بەرزکردنەوەى زیاتری نرخی دۆلار کردبێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا (11ی حوزەیرانی 2021) دەڵێت، ئیحسان شەمران یاسری، پارێزگای بانکی ناوەندی لێدوانێک ڕەت دەکاتەوە کە بەناوییەوە بڵاوبووەتەوە کە گوایە بانگەشەی ئەوەی کردبێت نرخی ڕاستەقینەی دۆلارێک دوو هەزار و 400 دینار بێت.

 

دەشڵیت، "ئەو هەواڵە هیچ ڕاست نییە و دەستکردی سوپای ئەلیکترۆنییە کە دوژمنی گەلی عێراقە و حەز ناکات ڕێڕەوی ئابوریی عێراق بە باشی بڕوات."