گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەڕێوەبەرى پێشووى مۆساد زانیاری لەبارەی پرۆسەیەکى نهێنى لەناو جەرگەی تاراندا ئاشکرا دەکات

2021.06.11 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەرى پێشووى مۆساد زانیاری لەبارەی پرۆسەیەکى نهێنى لەناو جەرگەی تاراندا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى پێشووى دەزگاى هەواڵگریی مۆسادى ئیسرائیل زانیارى لەسەر پرۆسەیەکى نهێنى لە ناو تارانى پایتەختى ئێراندا ئاشکرا دەکات کە تێیدا دەستیان بەسەر ئەرشیفى ئەتۆمى ئێراندا گرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یوسى کۆهین، بەڕێوەبەرى پێشووى مۆساد (11ى حوزەیرانى 2021) لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا باسى لەوەکردووە، ساڵى 2018 پرۆسەیەکى نهێنییان لەناو تارانى پایتەختى ئێراندا ئەنجامداوە کە تێیدا ئەرشیفى ئەتۆمى ئێرانیان بەدەستهێناوە.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، بە بەدەستهێنانى ئەو ئەرشیفەکە پەیامێکی گرنیان بە ئێرانییەکان داوە و پێیان وتوون کە کە "دزەکراونەتە ناوتانەوە، دەتانبینین و سەردەمى سەگەکان کۆتاییان هات".

 

لە مانگى نیسانى ساڵى 2018 بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ئەوەى ئاشکرا کرد کە لە پرۆسەیەکى نهێنیدا ئەرشیفى ئەتۆمى ئێرانیان بەدەستهێناوە کە ئەو پرۆسەیە چەندین ئامانجى هەبووە کە تایبەت بووە بە لایەنى ئێرانییەوە.

 

کۆهین لە بەشێکى ترى قسەکانیدا جەختی لەوەکردووەتەوە، ئەرشیفەکە لە بارەگایەکدا بووە لەناو تاراندا و نهێنییەکانى پرۆژەى ئەتۆمى ئێرانى تێدایە و بە ئەلکترۆنى کرا و نێردرا بۆ ئیسرائیل، تەنانەت پێش ئەوەى ئەندامانى مۆساد لەو تەلارەش بچنە دەرەوە کە ئەرشیفەکەى تێدا بوو.

 

بەڕێوەبەرى پێشووى مۆساد وتوشیەتى، وڵاتەکەى پێشنیازى ئەوە بۆ زانایانى ئەتۆمى ئێران دەکات کە پیشەکەیان بگۆڕن، ئەگەر دەیانەوێت ژیانیان بپارێزن، تا ڕووداوى تیرۆرکردنى موحسین فەخرى زادە، زاناى ئەتۆمیی ئێرانى لەگەڵ ئەوانیشدا دووبارە نەبێتەوە.