گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ دایکێک تەرمى کۆرپەکەى دەخاتە ناو سەتڵى زبڵەوە

2021.06.11 - 11:51
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

گرتەى ڤیدیۆى ژنێک کە تەرمى منداڵە ساواکەى فڕێدەداتە سەتڵى خۆڵ و خاشاکەوە ڕاى گشتى لە میسر سەرقاڵ کردووە، دواتر ژنەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکانى هەواڵى میسر (11ی حوزەیرانى 2021) بڵاویانکردووەتەوە، دواى ئەوەى ژنێک لە ناوچەى شبرای سەر بە پارێزگاى قلیوبیە لە باکورى میسر تەرمى منداڵە ساواکەى فڕێدەداتە ناو سەتڵێکى خۆڵەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێت و دان بە تاوانەکەیدا دەنێت.

 

ژنەکە کە ناوى شادیە مەهدییە و تەمەنى 31 ساڵە ئاماژەى بەوەداوە، لەو کاتەى شیرى داوە بە کۆرپەکەى تووشى خنکان بووە و نەیتوانیوە هەناسە بدات، زۆر هەوڵى ڕزگارکردنى دراوە بەڵام بێسوود بووە.

 

ئەو ژنە وتوشیەتى، ئەوە یەکەم هەڵوێستى لەو شێوەیەیە ڕووبەڕووى ببێتەوە و لە هاوسەرەکەى ترساوە کە پۆلیس ئاگادار بکاتەوە و بەهۆى ئەوەوە دەستگیر بکرێت، بۆیە بڕیاریداوە تەرمى منداڵە لەناو ببات و دواى ئەوەشى کە فڕێیداوە تەلەفۆنى بۆ هاوسەرەکەى کردووە و پێى وتووە کاتێک بە شەقامەکەدا ڕۆشتووە منداڵەکە ڕفێنراوە.

 

بەپێى زانیاریەکان، دواتر ژنەکە چووە بۆ بنکەى پۆلیس و پەڕاوى ڕفاندنى پڕکردووەتەوە، بەڵام دانیشتوانى ناوچەکە تەرمى منداڵەکەیان دۆزیوەتەوە و هێزەکانى پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە، دواى سەیرکردنى کامێراکانى چاودێرى ناوچەکە بۆیان دەردەکەوێت کە چى ڕوویداوە و دواى ڕوبەڕوبونەوەشى دانیناوە بەوەدا کە لە ترسى هاوسەرەکەى ئەو کارەى کردووە.