ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ هەینی گەنجێک ویستی لەسەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر و لەسەر پردێکەوە خۆی بخاتەخوارەوە، بەڵام لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆوە ڕزگار کرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت کە گەنجەکە لە کۆتا ساتدا هەوڵ دەدات خۆی بخاتە خوارەوە، بەڵام کارمەندانی هاتوچۆ لە دوا ساتدا دەستی دەگرن و ڕێگە نادەن کارەسات ڕووبدات.
بەپێی قسەى هاتوچۆی هەولێر، هەر ئەمڕۆ ئەو گەنجە لەگەڵ هاوڕێیەکی توشی ڕوداوی هاتووچۆ بوون و هاوڕێکەى گیانی لەدەستداوە لەسەر هەمان بەرزەپرد، "ئەویش وەکو هاوسۆزیەک و هاوخەمیەک بۆ هاوڕێکەی گەڕاوەتەوە هەمان شوێن بۆ خۆکوشتن."