گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆتۆمبێلەکەیان بردووە

سلێمانی؛ عوسمان لەلایەن سێ کرێکارەوە بە چەکوش و خاکەناز کوژرا

2021.06.11 - 10:46
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ عوسمان لەلایەن سێ کرێکارەوە بە چەکوش و خاکەناز کوژرا

ناس کورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتێک عوسمان محەمەد دەچێتە سەر ئەو خانووەکەى کە خەریکی دروستکردنیەتی لە گەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی، لەلایەن سێ کرێکاری بە ڕەگەز عەرەبەوە دەکوژرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، کاتژمێر دەوروبەری 3:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی (11ی حوزەیرانی 2021)، عوسمان محەمەدی تەمەن 65 ساڵ ویستوویەتی سەر بدات لەو خانووەى کە بەنیازی دروستکردنیەتی، بەڵام لەلایەن کرێکارەکانییەوە بە خاکەناز و چەکوش کوژراوە و دواتریش ئۆتۆمبێلەکەی فڕێندراوە.

 

کرێکارەکان بە ڕەگەز عەرەبن و چەند ڕۆژێکە لە خانووەکەى عوسماندا کاریان کردووە، تائێستا شوێن و ناسنامەی کرێکارەکان دیار نییە.

 

لەئێستادا تەرمی ناوبراو لە پزیشکی دادی سلێمانییە.