گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

وەزیرێکی عێراقی بۆ هاوڵاتییەک کە سکاڵای لا دەکات: بۆ ڤیاگرا دەخۆیت؟!

2021.06.11 - 10:00
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێکی عێراقی بۆ هاوڵاتییەک کە سکاڵای لا دەکات: بۆ ڤیاگرا دەخۆیت؟!

ناس کورد-

لەکاتێکدا ملیۆنان عێراقی بەدەست هەژاری و خراپی گوزەران و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن، پیاوێکی عێراق ناچار دەبێت سکاڵای دۆخ و گوزەرانی لای حەسەن نازم، وەزیری ڕۆشنبیری و شوێنەری عێراقی ببات، ئەویش بە گاڵتەوە پێی دەڵێت "بۆ ڤیاگرا دەخۆی؟!"

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، پیاوێکی عێراقی لای وەزیر سکاڵا دەکات و دەڵێت، "سوێند بەخوا نۆ منداڵم هەیە، ئەوە چوار ڕۆژە"، یەکسەر وەزیری قسەکەى پێ دەبڕێت و بە گاڵتەوە پێی دەڵێت، "بۆ ڤیاگرات خواردووە؟!"

 

وەڵامەکەى وەزیری ڕۆشنبیری وەک گاڵتەیەک بوو، لەوانەیە بۆ ئەوە بێت تۆزێک باری سەرشانی سوک بکات، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان توڕەییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێیان وایە کە ئەوە سوکایەتییە بە دۆخی خراپی هاوڵاتیان و کەمتەرخەمییە لە ئاستی بەرپرسیارێتی، بەڵام هەندێکیش پێیان وایە قسەکەى وەزیر وەک ئامۆژگاری وایە کە نابێت خەڵکی هەر لەخۆیانەوە منداڵیان ببێت بەبێ پلان.

 

بەهۆی دۆخی خراپی ئابوری و سیاسی، ساڵی 2019 خۆپیشاندان چەندین شاری عێراقی گرتووە و داوای گۆڕانکارییان کرد لە دەسەڵات، هەر ئەوکاتە بەهۆی فشاری خۆپیشاندەرانەوە، عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیران دەستی لەکارکێشایەوە.

 

مانگی ڕابردوو، نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 14% بەرزبووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەى حکومەت نرخی دیناری بەرامبەر دۆلار داشکاند و ئەوەش بووەهۆی بەرزبوونەوەى نرخی خواردن و هەموو کاڵاکانی تر.