کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد بۆ پێشخستنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی به‌سڕه حكومه‌تی عێراق گرێبەستی وەرگرتنی ملیارێک دۆلاری وەک قەرز لەگەڵ ژاپۆن واژوکرد. . وەزرەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به مه‌به‌ستی پێشخستنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی به‌سره، حكوومه‌تی عێراق بە بەهای یه‌ك ملیار دۆلار رێككه‌وتنی قه‌رزی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ژاپۆن بۆ هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی (JICA) واژووكردووە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، رێوڕه‌سمی واژووكردنه‌كه له بینای وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌ڕێوه‌چووە و هه‌ریه‌ك له فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی و ناۆفومی هاشیمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن له به‌غدا به‌شداربوون تیایدا. . له راگهیهندراوەکەد، ئاماژه به‌وه كراوه قەرزەکە درێژخایەن دەبێت و لە ماوه‌ی 40 ساڵ دەدرێتەوە. ئامانجی لێی ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی وەزارەتی نەوتی عێراقە بۆ پێشخستنی پاڵاوگه‌ی به‌سڕە. . وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بە سوودی قەرزەکە نەکردووە کە ژاپۆن لە وەرگرتنەوەیدا پێی دەدرێت. . ئەمە یەکەمجار نیە یابان قەرز دەداتە عێراق پێشتریش بۆ پێشخستنی به‌نده‌ره‌كانی باشوور و دابین کردنی کارەبا قەرزی بە عێراقداوە.