ناس کورد-
بەهۆى مێرووەوە یەکەم گەشتى سەرۆکى ئەمریکا بۆ دەرەوەى وڵات لەدواى بوون بە سەرۆک لەوادەى خۆى دواکەوت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز (10ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، دواى ئەوەى بڕیاربوو جۆ بایدن سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بە یاوەرى یاریدەدەرەکانى و ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس سەردانى ئەوروپا بکات وەک یەکەم گەشتى بۆ دەرەوەى وڵات لە دواى بوون بە سەرۆکى وڵاتەکەى، گەشتەکەى بۆ ماەیەک دواکەوت، ئەویش بەهۆى مێرووەوە.
پێش هەستانى ئەو فڕۆکەیەى بڕیاربوو یاوەرەکانى بایدن و ڕۆژنامەنوسان بگوازێتەوە ژمارەیەکى زۆر مێروو خۆیان کرد بەناو بزوێنەرەکەیدا، بەهۆى ئەوەشەوە هەستانى فڕۆکەکە ئەستەم بوو.
President Biden swats away a cicada after it lands on his neck, telling reporters to “watch out” for the critters https://t.co/HelhDNrgcX pic.twitter.com/rhRZa7HLfN
— CBS News (@CBSNews) June 9, 2021
ڕۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، بڕیاربوو گەشتى ڕۆژنامەنوسەکان کاتژمێر 9ى ئێوارە بێت، بەڵام دواخرا بۆ 2 و 15 خولەکى سەرلەبەیانى، بەپێى گرتە ڤیدیۆییەکان بایدن و یاریدەدەرەکانى کە سەرقاڵى دەرکردنى مێرووەکانن لە خۆیان کە جۆرى "سیکادا"دایە بە ڕۆژنامەنوسان دەڵێت، خۆتان لەو مێرووانە بپارێزن.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەى چەند هەفتەى ڕابردوودا ژمارەیەکى زۆر مێرووى ناسراو بە "زیزان" لە چەندین ناوچەى ئەمریکا بە واشنتۆنى پایتەختیشەوە بە شێوەیەکى بەربڵاو و چڕ دەبینرێن.