گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى: نۆرەى ئەو لایەنانە دێت کە پشتیوانى پەکەکەن

2021.06.10 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى: نۆرەى ئەو لایەنانە دێت کە پشتیوانى پەکەکەن

ناس کورد-

 

راوێژکارێکى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، ئەگەر بەهۆى شەڕى پەکەکەوە زیانێکى زۆر بەر هەرێم بکەوێت، نۆرەى ئەو لایەنانە دێت کە لەهەرێم پشتیوانى سیاسەتى پەکەکە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عارف روشدى لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى K24ى سەر بە سەرۆکى حکومەتى هەرێم وتى "ئەو لایەنە سیاسیانەى هەرێم کە پێیانخۆشە پێشمەرگە شەهید بێت و هەڵوێستیان دیار نییە، با دڵنیابن ئەگەر زیانێکى زیاتر بەهەرێم بکەوێت نۆرەى ئەوان دێت".

 

وتیشى "چۆن هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى تورکیایان تەفروتونا کرد، نۆرە دێتە سەر ئەو حزبانەى پشتیوانى سیاسەتى پەکەکە دەکەن".

 

ماوەى چەند هەفتەیەکە گرژى و ئاڵۆزى لەسنورى بادینان لەنێوان پێشمەرگە و پەکەکە سەریهەڵداوە و وەزارەتى پێشمەرگە هێزەکانى پەکەکە بە کوژرانى شەش پێشمەرگە تۆمەتباردەکات و پەکەکەش رەتیدەکاتەوە و داواى لێکۆڵینەوەى سەربەخۆ دەکات.

 

گرژیی و ئاڵۆزییەکان هاوکاتن لەگەڵ بەردەوامى هێرش و ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا بۆ سەر پەکەکە کە زیاتر لە ساڵێکە زیاتر چڕبووەتەوە.