گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکان ببینە

بەڤیدیۆ؛ ساتی دوو ڕووداوی هاتوچۆی سەخت لە هەولێر کە تیایدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

2021.06.10 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ ساتی دوو ڕووداوی هاتوچۆی سەخت لە هەولێر کە تیایدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی ساتی دوو ڕووداوی هاتوچۆی بڵاوکردەوە کە هەردووکیان دوو ئۆتۆمبێل لە دوو ماتۆڕسکیل دەدەن و شۆفێری هەردوو ماتۆڕسکیلەکە گیانیان لەدەستداوە، هەرخۆشیان خەتاباری ڕووداوەکان بوون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر (پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 5:15 خولەکی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر جوتسایدی بنەسڵاوە لە نزیک مزگەوتی سەعید نەورەسی ماتۆڕسکیلێک هەوڵی دا لەلای ڕاستی بارهەڵگرێکەوە تێپەڕێت و بچێتە ناو جوتسایدی باداوە، لەهەمان کاتیش بارهەڵگرەکە پێچی دەکردەوە بۆناو هەمان جوتساید، بۆیە ماتۆڕسکیلەکە کەوتە گۆشەی مردوی بارهەڵگرەکە و بەسەری کەوت."

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەداخەوە لەئەنجامی ڕووداوەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا، خۆشی لایەنی خەتابار بوو بەپێی لێکۆلینەوە، چونکە لەلای ڕاستی بارهەڵگرەکە هەولی تێپەڕاندنی دا."

 

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی دیکەی هاتوچۆی هەولێر، لە ڕووداوێکی دیکەدالە شەقامی سەرەکی ( هەولێر. مەخمور) ماتۆڕسکیلێک هەوڵیداوە ڕێڕەوی بگۆڕێت بۆچوونە لای چەپی ڕێگایەکە بە لە ناکاوی و بەبێ ئەوەی حساب بۆ ئوتومبێلەکانی دوای خۆی بکات، بۆیە کەوتە سەر ڕێڕەوی مارسیدسێکی تایبەت و خۆی پیاکێشە بەداخەوە لەئەنجامی ڕوداوەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا، کە هەر خۆشی لایەنی خەتاباری ڕوداوەکە بوو."