گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سزاى ئەو کەسە یەکلاکرایەوە کە زلەیەکى لە سەرۆکى فەڕەنسادا 

2021.06.10 - 19:31
App store icon Play store icon Play store icon
سزاى ئەو کەسە یەکلاکرایەوە کە زلەیەکى لە سەرۆکى فەڕەنسادا 

ناس کورد-

 

دادگاى فەڕەنسا بڕیاریدا بەسزادانى ئەو کەسەى کە رۆژى سێشەممە هێرشیکردە سەر ئیمانوێل ماکرۆن لەکاتى سەردانێکیدا بۆ لاى هاوڵاتییان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵى فرانس 24 ى فەڕەنسى بڵاویکردەوە، دادگا بڕیاریداوە بە سزادانى ئەو کەسە کە ناوى دامایال تارالە و تەمەنى 28 ساڵە بە 18 مانگ زیندانى، کە 14 مانگیان هەڵپەسێردراوە.

 

دوێنێ (سێشەممە) پاش ئەوەی ئیمانویل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، چووە ناو هاوڵاتیانەوە، گەنجێک پاش ئەوەی تەوقەی لەگەڵدا کرد، زلەیەکی توندی لێدا، ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.  

 

بەوتەى پۆلیسى فەڕەنسا، دوو کەس پلانیان بۆ هێرشکردنە سەر سەرۆک دارشتووە، ئەوەی زلەکەی داوە لەماکرۆن ناوی  "دامایال تارال"ە و کەسی دووەمیش ناوی "ئارتێر"ه لەکاتی پشکنینی ماڵەکەیدا کتێبەکەی هتلەریان دۆزیوەتەوە  بەناوی" خەباتەکەم"ه کەباس لەژیانی خۆی و سەرهەڵدانی "ڕەوتی نازیییەکان دەکات.  

 

دواى رووداوەکە ئیمانوێل ماکرۆن (9ی حوزەیرانی 2021)بەمیدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند "رووداوەکە کەسی بووە و پێویست ناکات سەرنجی زۆری بخرێتە سەر، ئەرکی لەوە گەورەتر و زیاترمان لەسەرشانە جێبەجێی بکەین کە گرنگترە و پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "لەفەرەنسا مافی دەربڕینی رای ئازاد و ئازادی دەنگدان و فرەیی و دیموکراسی هەیە، بەڵام ناکرێت رێگە بدرێت رق و توندوتیژی بڵاوبکرێتەوە چ بە قسە یان بە کردار، ڕێگە نادەین ڕەگەزپەرستان بەملهوڕی وگەمژەیی ئەو دیموکراسییە ناشرین بکەن