گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەمریکا ’’خەڵاتێکى گەورەى’’ راگەیاند بۆ ئاشکراکردنى هێرشبەرانى سەر دامەزراوەکانی لەعێراق

2021.06.10 - 19:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ’’خەڵاتێکى گەورەى’’ راگەیاند بۆ ئاشکراکردنى هێرشبەرانى سەر دامەزراوەکانی لەعێراق

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بڕى سێ  ملیۆن دۆلارى وەک بەخشش بۆ هەر کەسێک دیارى کرد کە زانیاریان لەسەر هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانى سەر دامەزراوە دبلۆماسییەکانیان لە عێراق ئاشکرا بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (10ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ""ئەى خەڵکى عێراقى بە وەفا، تیرۆرستانى ترسنۆک هێرش دەکەنە سەر نێردە دبلۆماسییەکانى ئەمریکا لە عێراق و دواتر هەڵدێن و خۆیان لە نێوان هاوڵاتیانى مەدەنیدا دەشارنەوە.

 

ئەوەش هاتووە، "ئەمریکا بڕى سێ ملیۆن دۆلار وەک بەخشش دەداتە ئەو کەسانەى کە زانیارى لەسەر هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکان یاخود ئەوانەى پێشتر ئەنجام دراون دەدات".

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا داواشى کردووە، هەرکەس زانیارى هەبوو دەتوانێت لە ڕێگەى ئەپلیکەیشنەکانى تێلێگرام یاخود سیگناڵەوە پەیوەندییان پێوە بکات.