گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێکی نوێی مەسعود بارزانی لەبارەی هێزەکانی یەکەی 80 ئاشکرا دەکرێت

2021.06.10 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی نوێی مەسعود بارزانی لەبارەی هێزەکانی یەکەی 80 ئاشکرا دەکرێت

 ناس کورد-

ڕاوێژكاری سەربازیی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بە فەرمانی مەسعود بارزانی، ھەموو ھێزەكانی سەر بە یەكەی 80، لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕێك دەخرێنەوە و مەشق و راھێنانیان پێ دەكرێت و دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بابەكر زێباری، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی (پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021) بە میدیای فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، " سەرۆك بارزانی بڕیاری داوە ھێزەكانی یەكەی 80 ھەموو بكرێنە لیوا و بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئێستاش بە بەردەوامی كاری لەسەر دەكرێت و رێك دەخرێنەوە، كە ھەموویان مەشقیان پێ دەكرێت و دەكرێنە لیوا."

 

زێباری روونیشی کردووەتەوە، "سەرۆك بارزانی ئەو ھەنگاوەی لەسەر داوای سەرۆكی حكوومەت ناوە، كە لە چوارچێوەی چاكسازییەكان ئەو ھەنگاوە بنرێت و سەرۆك بارزانیش بڕیاری داوە پێداچوونەوەی پێدا بكرێت و ھەموو ھێزەكان بكرێنە لیوا و بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".

 

جەختیشی کردووەتەوە، "ھەموو ھێزەكانی یەكەی 80، ئەوانەی موتەفەریقە و فەرماندەیی و بەتالیۆنەكان، مەشقیان پێ دەكرێت و دەكرێنە لیوا و دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".

 

بە وتەی بابەكر زێباری، "ھەر ھێزێك سەر بە یەكەی 80 بێت، بە فەرمانی سەرۆك بارزانی هەموویان دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەش وەكو ھەنگاوێكی چاكسازیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، كە ھەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگە یەك بخرێتەوە."