گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە

مستەفا کازمی باسی سەروەری خاکی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کرد

2021.06.10 - 18:48
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمی باسی سەروەری خاکی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کرد

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کۆبووەوە و تیایدا باسیان لە سەروەری خاکی هەردوو وڵات کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی مستەفا کازمی (پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021) "سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە عەلی ڕەزا گۆنای، باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کردووە و لە میانەی دیدارەکەیاندا تاووتوێی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵاتیان کردووە لە پرسە جیاوازەکاندا."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی بنیادنانی پەیوەندی دوولایەنە کرا لەسەر بنەمای پاراستنی سەروەری هەردوولا، بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەردوو وڵات."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەردەوام وڵاتی تورکیا تۆپباران و هێرش دەکاتە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و بەپێی دەستوریش پاراستنی سنورەکان ئەرکی حکومەتی عێراقە، تورکیاش بیانووی ئەوە دەهێنێتەوە کە پەکەکە لە خاکی عێراقەوە هێرش دەکاتەسەری.