ناس کورد-
دەسەڵاتدارانى رۆژهەڵاتى لیبیا دەستگیرکردنى ئەو کەسانەیان راگەیاند کە کچێکی ئوردونیان رفاند و لەپەخشى راستەوخۆدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەریان تاشی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لیبیا گرتەیەکى ڤیدیۆییان دەستاودەست کرد کە تێیدا کچێک لەبەردەم کامێرا و لەپەخشى راستەوخۆدا سەرى دەتاشرێت لەلایەن چەند کەسێکەوە.
لاى خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتى تاوان لە بەنغازى لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانى ئاسایش توانیان ئەندامانى ئەو باندە دەستگیرکەن کە ئەو کچەیان رفاندووە و دواتر سەریان تاشیوە.