گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو 10 شەقامە ببینە

جوانترین 10 شەقامى جیهان دیاری کرا..شەقامەکان ببینە

2021.06.10 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
جوانترین 10 شەقامى جیهان دیاری کرا..شەقامەکان ببینە

ناس کورد- 

گۆڤارێکى بەریتانى لە ڕاپرسیییەکدا جوانترین 10 شەقامى لە جیهاندا دیارى کرد و بە شێوەیەکى سەرەکیش پشت بە بوونى ژمارەیەکى زۆر باڕ و کافتریا و ڕێستۆرانت و ديزاينى شەقامەکە بەستراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گۆڤارى "تایمز ئاوت"ى بەریتانى (10ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، لە ڕاپرسییەکدا شەقامى "سمیس" لە شارى ملبۆرنى ئوسترالى بە باشترین و جوانترین شەقامى جیهان دیارى کراوە، چونکە گەشتیاران ئارەزووى زۆریان هەیە سەردانى بکەن، ئەوەش بەهۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر باڕ و کافتریا و ڕێستۆرانتى تێدایە.

 

ئەوەش هاتووە، هەروەها میوزیک و ژمارەیەکى زۆر یانەى شەوانە شەقامى "سمیس"یان کردووە بە شوێنێکى نمونەیى لە ملبۆرن.

 

بەپێى ڕیزبەندییەکە، شەقامى "سان خوان" لە بەرشەلۆنە پلەى دووەمى ڕیزبەندییەکەى گرتووە، هۆکارى هەڵبژاردنى ئەو شەقامەش لەلایەن دەنگدەرانەوە جوانى دیزاینەکانیەتى کە لە شەقامەکەدا شوێنى ڕۆشتنى پیادە و پاسکیلسوار دیارى کراوە.

 

بەگوێرەی ڕیزبەندییەکە ئەمە 10 جوانترین شەقامی جیهانن: 

 

1- شەقامى "سمیس" لە شارى ملبۆرنى ئوسترالى

 

2 - سان خوان" لە بەرشەلۆنە

 

3 - "ساوس بانک" لە لەندەن، ە شەقامێکى تایبەت بۆ پیاسە و بینینى شوێنى گەشتیارى لە بەریتانیا ناودەبرێت

 

4 - "سان ئیسیدرۆ" لە هاڤاناى کوبا

 

5 - "سەنسێت بۆلیڤارد" لە لۆس ئەنجلس

 

6 -  "یت دی ڤیتسترات" لە ڕۆتەردامى هۆڵەندا

 

7 - "تریس ڕیوس" لە ساوپاولۆى بەڕازیل

 

8 - "حاجى لین" لە سەنگافورە

 

9 - "ڕۆدریگز دى باڤاریا" لە لشبۆنە

 

10 -  "کەیڵ سەیمس" لە بیۆنس ئایرێسى پایتەختى ئەرجەنتین