گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو داوەرەى لەسەر لێبڕینى موچە دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشکرد دەستى بەکارکردن کردەوە

2021.06.10 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو داوەرەى لەسەر لێبڕینى موچە دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشکرد دەستى بەکارکردن کردەوە

ناس کورد-

 

گۆران بەرزنجى دادوەر لە سۆران دەستبەکاربوونەوەى لەکارەکەى راگەیاند، دواى 14 رۆژ لە پێشکەشکردنى دەستلەکارکێشانەوە بە ئەنجومەنى دادوەرى بەهۆى لێبڕینى موچەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گۆران بەرزنجى ئەمڕۆ پێنج شەممە لەبڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی هەولێر و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و داواکاری زۆری خەڵکی دڵسۆز بەردەام دەبین لە کارەکانمان".

 

27 ى ئایارى 2021 ئەو دادوەرە پێشکەشکردنى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى لە کارى دادوەرى بە ئەنجومەنى دادوەرى راگەیاند، بەهۆى بەردەوامیدان بە بڕیارى لێبڕینى موچە لەلایەن حکومەتەوە.

 

ئەو دادوەرە ئەوکات جەختیکردبووەوە کە لێبڕینى موچە "نایاساییە" بۆیە دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەش کردووە.