گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕوونکردنەوەیەک لەباری لابردنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران

2021.06.10 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەباری لابردنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران

ناس کورد-

سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بڕیاریدا بە هەڵگرتنی ڤیزای نێوان ئێران و عێراق بۆ ماوەی 45 ڕۆژ بە مەرجی ئەوەی عێراقیش هەمان کار بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا مەهدی شۆشتەری، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی (پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "لەسەر هەڵگرتنی ڤیزای نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق، ئاگادارتان دەکەینەوە ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەمە 9ی حوزەیرانی 2021 بڕیاری لابردنی ڤیزای 45 رۆژەی نێوان ئێران و عێراقی بە مەرجی ئەنجامدانی کاری هاوشێوە لەلایەن عێراقەوە دەرکرد."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەمشێوەیە جێبەجێکردنی بابەتی لابردنی ڤیزا بەندە بە ڕەزامەندی حکومەتی عێراق و واژۆکردنی رێککەوتنامەی هەڵگرتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵاتەوە."