گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاووڵاتییەکەی ڕانیە بۆچی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی سوتاند؟.. پۆلیس ڕوونکردنەوە دەدات

2021.06.10 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
هاووڵاتییەکەی ڕانیە بۆچی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی سوتاند؟.. پۆلیس ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە شاری ڕانیە ئاگری لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بەردا، پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، دوو کەس لەشاری سلێمانی پێیان وتووە، ئۆتۆمبێلەکەی کێشەی دزیاری هەیە و ئەویش لە ئەنجامی هەڵچوون و توڕەبوونی ئۆتۆمبێلەکەی سوتاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاتیەک بەناوی (س،ج،ف) لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢ کە پیشەی کاسبە و دانیشتووی ڕانیەیە لەناو بازاڕی شاری ڕانیە بەدەستی خۆی ئۆتۆمبیلەکەی سوتاند."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و بە وتەی خۆی دەڵێت، " دوو کەس لە شاری سلێمانی پێیان وتووە ئۆتۆمبیلەکەی کێشەی دزیاری هەیە و ئەویش سەردانی هەندێک شوێنی فەرمی کردووە، بەڵام ناوبراو چاوەڕوانی ئەنجامی ڕێکارە یاساییەکانی نەکردووە بۆ ڕاستی و دروستی لە کێشەی ئۆتۆمبیلەکەی و ئاخۆ تایبەتمەندە بەکام فەرمانگەی حکومی تاکو کێشەکەی بۆ یەکلایی بکرێتەوە، بۆیە لەئەنجامی هەڵچوون و توڕەییدا ئۆتۆمبیلەکەی لەناو بازاڕی شاری ڕانیە سووتاند و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە."