گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەستەی راگەیاندنی عێراق کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆمى سزادا و خزمەتگوزارییەکى راگرت

2021.06.10 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەی راگەیاندنی عێراق کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆمى سزادا و خزمەتگوزارییەکى راگرت

ناس کورد-

دەستەى راگەیاندنى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردە و تیایدا ئاماژەى بە سزادانى کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم کرد بەهۆى ئەوەى بەبێ مۆڵەتى دەستەکە خزمەتگوزارى فۆڕجى دەست پێ کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەکە (10ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە "كۆمپانیای كۆڕەك بەبێ مۆڵەت دەستیكردووە بە پەخشكردنی خزمەتگوزاری فۆڕجی".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، كۆمپانیاكە هیچ گوێی نەداوە بەهۆشداری و ئاگاداركردنەوەكانی پێشوو.

 

جەختیشى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە وەک دەستە سوورن لەسەر جێبەجێكردنی گرێبەستی واژۆكراو لەگەڵ كۆڕەك و جێبەجێكردنی یاسا.

 

هاوکات دەستەکە بڕیارى ئەوەیدا خزمەتگوزارى فۆڕجی كۆڕەك ڕابگرێت.

 

هۆشدارى ئەوەش دراوە، ئەگەر كۆڕەك بەردەوام بێت لە ڕێكلام بۆ فۆڕجی ئەوە سزایتر دەدرێت بەپێی ڕیزبەندی یاسایی و تاوانبار دەكرێت بە زیانگەیاندن بە دارایی گشتی.