گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

فەرمانێک لە کازمییەوە لەبارەى خاڵە سنورییەکان 

2021.06.10 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێک لە کازمییەوە لەبارەى خاڵە سنورییەکان 

ناس کورد- 

مستەفا کازمى فەرمان دەکات بە ڕێکخستنەوەى خاڵە سنورییەکانى نێوان عێراق و سوریا و داواش دەکات، بازگە سەربازى و سەرجەم خاڵە سنورییەکان بەکامێراى چاودێرى و ئامێرى پێشکەوتوو تۆکمە بکرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق (10ى حوزەیرانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانى کردووە بەڕێکخستنەوەى خاڵە سنورییەکانى عێراق لەگەڵ سوریادا و دانانى کامێراى چاودێرى  و ئامێرى وزەى پێشکەوتوو و هەروەها دامەزراندنى سەربازگەى پێویست.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هەر بەفەرمانى سەرۆک وەزیرانى عێراق ، کارە هەواڵگرییەکان و هەماهەنگى لەنێوان سەرجەم دەزگا ئەمنیى و هەواڵگرییەکاندا لەو سنورانە بەردەوام دەبێت.