گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پارێزگارى سلێمانى و شاندێکى ئەمنى عێراق تاوتوێى هەڵبژاردنەکان دەکەن 

2021.06.10 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگارى سلێمانى و شاندێکى ئەمنى عێراق تاوتوێى هەڵبژاردنەکان دەکەن 

ناس کورد- 

بۆ تاوتوێکردنى چەند پلانێکى ئەمنی تایبەت بەپاراستنى کاندید و دەنگدەرانى پڕۆسەى هەڵبژاردنى پێشوەختە شاندێکى باڵاى ئەمنیى لەبەغداوە گەیشتە سلێمانى و لەلایەن پارێزگارى سلێمانیەوە پێشوازى لێکرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى (10ى حوزەیرانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، بۆ تاوتوێکردنى چەند پلانێکى ئەمنی تایبەت بەپاراستنى کاندید و دەنگدەرانى هەڵبژاردنى پێشوەختە شاندێکى ئەمنیى باڵا لەبەغداوە گەیشتە پارێزگاى سلێمانى.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی کرد لە فەریق ڕوکن عەبدولکەریم عەبود ئەلتەمیمی فەرماندەی هێزەکانی نەهێشتنی تیرۆر و دادوەر عامر موسا ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەندامی لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق و شاندى هاوڕێیان".

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لە کۆبونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری هەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان و بەڕێوەبەرانی ئاسایش و پۆلیس و بەرگری شارستانیی و پەروەردەی سلێمانی و نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵا، گفتوگۆ لەسەر پلانی ئەمنیی و چۆنێتی پاراستنی کاندید و دەنگدەران و پێداویستیی و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە.