ناس کورد-
حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند "خوا لەوانە نابورێت نەیانهێشت پەیوەندییەكی باشمان هەبێت لەگەڵ هەندێك لە دراوسێكانمان" ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ سوتاندنی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی عەرەبستانی سعودی پێنج ساڵ بەر لەئێستا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆحانی لەلێدوانێكدا ئەمڕۆ (10 حوزەیرانی 2021) كە ئیران ئینتەرناشناڵ بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی ئەوەشی وتووە "كۆمەڵێك خەڵك هەندێك شتی مناڵانە و گەمژانەیان كرد، ئەگەر ئەوان نەبوونایە ئێستا بارودۆخمان باشتر دەبوو".
لە سەرەتای 2016 كۆمەڵێك خۆپیشاندەری ئێرانی هێرشیان كردە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران دژە لە سێدارەدانی پیاوی ئاینی شیعە "نمر النمر" و پاش داگرتنی ئاڵای عەرەبستان تاڵانیان كرد و سووتاندیان، لە شاری مەشهەدیش هەمان شت بەرامبەر كونسوڵخانەی سعودیە دووبارە بوویەوە و بەهۆیەوە ڕیاز سەرجەم پەیوەندییەكانی لەگەڵ تاران بچڕاند و بەدوایدا بەحرەین و سۆدان و سۆماڵ، ئیماراتی عەرەبیش نوێنەرایەتی خۆی لە تاران دابەزاند بۆ هەڵسوڕێنەر وەك پەرچەكردار بەرامبەر ئەم هەنگاوەی ئێرانییەكان.