گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وردەکاریى سوتاندنى ئۆتۆمبێلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە

2021.06.10 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى سوتاندنى ئۆتۆمبێلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە

ناس کورد-

وتەبێژى بەرگرى شارستانى ڕاپەڕین وردەکاریى سوتاندنى ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ئاشکرا دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین  (10ى حوزەیرانى 2021) بە (ناس کورد)ی وت  " ئاگادار کراینەوە بە بونی ڕوداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە ناو بازاڕ و دوای گەیشتنمان بە شوێنی ڕوداوەکە دەر کەوت ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا بێسەرەتا ئاگری گرتووە و سوتاوە".

 

وتیشى، بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان خاوەنەکەی بە ئەنقەست ئۆتۆمبێلەکەی سوتاندووە.

 

 

وتیشی "ڕوداوەکە تەنها زیانی ماددی هەبووە و ئاگرەکەش کۆنتڕۆڵ کراوە ".

 

(ناس کورد) زانیویەتی ئەو هاوڵاتییەی ئۆتۆمبێلەکەی سوتاندووە جاری دووەمیەتی ئەو کارە بکات و پێشوتریش ئۆتۆمبێلێکی تری سوتاندووە و باری دەرونی تەواو نییە و لە ئێستادا لە پۆلیسی ڕاپەڕین وتەی لێ وەردەگیرێت.