گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەنجومەنى راژە ئەو چینانەى دیارى کرد کە ئەمساڵ دادەمەزرێن 

2021.06.10 - 13:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى راژە ئەو چینانەى دیارى کرد کە ئەمساڵ دادەمەزرێن 

ناس کورد- 

ئەنجومەنى ڕاژەى حکومەتى عێراق، ئەو چینانە ئاشکرا دەکات کە دامەزراندنى ساڵى 2021 دەیانگرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود تەمیمى، سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاژەى حکومەتى عێراق (10ى حوزەیرانى 2021) لەلێدوانێکیدا بەئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاندووە، ئەو چینانەى کە دامەزراندنى ساڵى 2021 دەیانگرێتەوە ئەوانەن کە لەیاساى 67ى ساڵى 2017 دەستنیشانکراون کە هەڵگرى بڕوانامەکانن و هەروەها ئەو یەکەمانەن کە بەپێى یاسایى 59ى هەمان ساڵ دەیانگرێتەوە هەروەها ئەوانەن کە بەپێى یاسایى ژمارە 6ى ساڵى 2000 تایبەتە بەکەرتى پزیشکییەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پڕۆسەى دامەزراندنە نوێیەکە لەڕێگەى بەرنامەیەکى ئەلیکترۆنتیەوە دەبێت و سەرجەم ستاندارەکان بەشەفافیەتەوە لەخۆ دەگرن.

 

تەمیمى باسى لەوەش کردووە، ئەنجومەنى ڕاژە داواى داتاى لەسەرجەم دامەزراوەکان کردووە بۆ زانینى پێویستى ئەو دامەزراوانە بەپلەى وەزیفى نوێ و هەروەها پێویستیان بەدامەزراندنى فەرمانبەرانى نوێ و بۆ ئەو مەبەستەش دەرماڵەى پێویست تەرخان کراوە.

 

سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاژە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، ژمارەیەک لەدامەزراوە حکومیەکان و هەروەها نوسینگەى پارێزگاکان وەڵامى داواکارییەکەى ئەنجومەنەکەیان داوەتەوە و داتاى پێویستیان ڕەوانە کردووە.

 

لەبارەى پلە وەزیفیەکانى ساڵى داهاتووشەوە تەمیمى دەشڵێت، پلە وەزیفیەکانى ساڵى داهاتوو لەچوارچێوەى پڕۆژە بودجەى ساڵى داهاتوودا دیارى دەکرێت.

 

پێشتریش ئەنجومەنى ڕاژە، ڕاستاندنى بۆ دامەزراندنى 205 دەرچوو کرد زیاتر ئەوانە بوون کە یاسای ژمارە 6ى ساڵى 2000 دەیانگرێتەوە بۆ دامەزراندنیان لەکەرتى تەندروستیدا.