ناس کورد-
لەکاتى داگرتنى گاز لە شوێنى موەلیدەیەک لە سلێمانى تەنکەرێک تەقییەوە و بەو هۆیەوە ئاگرێکى زۆر لەو شوێنە کەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى (ناس کورد) لەشوێنى رووداوەکەوە رایگەیاند "لەکاتێکدا تەنکەرێک گازى دادەگرت لە شوێنى موەلیدەیەک لە گەڕەکى توى مەلیک لە شارى سلێمانى تەنکەرەکە تەقییەوە و ئاگر لە شوێنەکە کەوتەوە".
ئاماژەى بەوەش کرد، جگە لە تەقینەوەى تەنکەرەکە موەلیدەکەش سوتاوە و هەروەها چوار ئۆتۆمبێل کە لە نزیک لەو شوێنە بوون سوتاوون.
پەیامنێرى (ناس کورد) رونیکردەوە کە جگە لە زیانى ماددى ئاگرەکە هیچ زیانێکى گیانى لێ نەکەوتۆتەوە.