گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانێکى هەڵبەستراو بەناوى وەزیرى دارایى لەبارەى نرخى دۆلارەوە ڕەتدەکرێتەوە

2021.06.10 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکى هەڵبەستراو بەناوى وەزیرى دارایى لەبارەى نرخى دۆلارەوە ڕەتدەکرێتەوە

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى لێدوانێکى هەڵبەستراو بەناوى وەزیرى دارایى عێراق بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە کە وەزیر لێدوانى لەو جۆرەى دابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دارایى عێراق (10ى حوزەیرانى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەوەى لەهەندێ میدیاکاندا بڵاو کراوەتەوە وەکو لێدوانێک دراوەتە پاڵ عەلى عەبدولئەمیرى وەزیرى دارایى کە گوایە بەهاى ڕاستەقینەى 100 دۆلار بەرامبەر 300 هەزار دینارى عێراقییە،  دوورە لەڕاستیەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو جۆرە لێدوانە نابەرپرسانە ئامانجى شێواندن و تێکدانى سەقامگیرى بارودۆخى ئابوورییە و هەروەها بەلاڕێبردنى ڕاى گشتیە.

 

وەزارەتى دارایى داواى لە میدیاکان کرد، پشتببەستن بە هەواڵ و زانیارییە فەرمییەکان کە لەلایەن نوسینگەى ڕاگەیاندنى وەزارەتى داراییەوە دەردەچن هەروەها ئەو زانیارییانەى کە لەسەر ماڵپەڕى فەرمى وەزارەت و هەژمارە فەرمییەکانى وەزارەت لە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى فەیسبوک و تویتەر بڵاو دەکرێنەوە.