گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەپێچەوانەى دۆلار نرخى نەوت دابەزى

2021.06.10 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
بەپێچەوانەى دۆلار نرخى نەوت دابەزى

ناس کورد-

نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان دابەزینى تۆمار کرد، ئەوەش بەهۆى گۆڕانکارى لەکۆگاکانى نەوتى خاوى ئەمەریکا و کەمبوونەوەى خواست لەسەرى لەلایەن وڵاتێکەوە کە سێیەمین بەکاربەرى نەوتە لەجیهاندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز (10ى حوزەیرانى 2021)  بڵاوى کردەوە، لەکردنەوەى بازاڕدا نەوتى خاوى برێنت 55 سەنت دابەزى بەڕێژەى 0.76% و گەیشتە 71.67 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و نەوتى خاوى ئەمەریکاش 53 سەنت دابەزى بەڕێژەى 0.73 % و نرخەکەى گەیشتە 69.43 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتى زانیارییەکانى وزەى جیهانى ڕایگەیاند، ڕێژەى عەمبارکردنى نەوت لەکۆگاکانى نەوتى خاوى ئەمەریکادا کە یەدەگى پترۆڵى ستراتیژى تێدایە بەڕێژەى 5 ملیۆن و    200 هەزار بەرمیل لەکۆتایى هەفتەى ڕابردوودا کەمى کردووە و هەروەها خواستیش لەسەر بەنزین بۆ 8.48 ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانە کەمیى کردووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەمانگى ئایارى ڕابردوودا خواست لەسەر نەوت گەیشتووەتە کەمترین ئاست لەمانگى ئابى ساڵى پارەوە لەهیندستان، ئەوەش لەگەڵ سەرهەڵدانى شەپۆلى دووەمى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتەدا کە زۆر جموجۆڵى ئابوورى پەکخست کە بەسێهەمین گەورە بەکاربەرى نەوت دادەنرێت لەجیهاندا.