گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرەتا لەگەڵ یەکێتی و دواتر لەگەڵ سۆسیالیست کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

2019.06.17 - 09:36
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بڕیارە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی، حزبی سوسیالیست و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبێتەوە. . دانا جەزا پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکرات، بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2019، مەسرور بارزانی بۆ وەرگرتنی سی ڤی کاندیدەکان دەگاتە سلێمانی. . ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاشکرای کرد، سەرەتا لەگەڵ یەکێتی، دواتر لەگەڵ حزبی سۆسیالیست و پاشان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە. . هاوکات عەدنان کەرکوکی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی باسی لەوەکرد بە پێی عورف سەرەتا لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کۆدەبێتەوە، بەوپێیەی تا ئێستا لە سەر ناوی کاندیدەکان خۆیان یەکلا نەکردوەتەوە. . ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە 16ی حوزەیران، مەسرور بارزانی یەکەم کۆبوونەوەی پێکهێنانی کابینەکەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی لە هەولێر ئەنجامدا. .