گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

گفتوگۆى تورکیا و عێراق لەبارەى کەمپى مەخمور لە هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکرێت

2021.06.10 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
گفتوگۆى تورکیا و عێراق لەبارەى کەمپى مەخمور لە هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى تورکیا داواى کرد گەریلا لە کەمپى مەخمور لە هەرێمى کوردستان دوور بخرێتەوە و هۆشدارى ئەوەشیدا کە ئەگەر پێویست بکات خۆیان ئەو کارە دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەولود چاوش ئۆغڵۆ (10ى حوزەیرانى 2021) ئاماژەى بەوە کرد "بەرپرسیارێتى پاککردنەوەى ناوچەکە لە گەریلا دەکەوێتە ئەستۆى حکومەتى عێراقى، بەڵام ئەگەر پێویست بکات ئەوا ئەنکەرە خۆى بەو کارە هەڵدەستێ".

 

ئۆغڵۆ داواى کرد گەریلا لە کەمپەکەى هەرێمى کوردستان دووربخرێتەوە.

 

رونیشیکردەوە وڵاتەکەیى لەو بارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق لەگفتوگۆدایە.

 

وتەکانى ئۆغڵۆ لەکاتێکدایە کە لەسەرەتاى هەفتەى رابردوودا تورکیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کەمپەکەى لە هەرێمى کوردستان بۆردومان کرد و بەگوێرەى سەرچاوە نافەرمییەکان لە بۆردومانەکەدا بەلانى کەمەوە 3 کەس گیانیان لەدەستدا و سەرۆک کۆمارى تورکیاش لە لێدوانێکدا کەمپى مەخمورى بە پەناگەى گەریلا و چەکدارانى پەکەکە ناوبرد.