گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوى فەرمى: سێ درۆن فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدایان بە ئامانج گرت

2021.06.10 - 08:36
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى فەرمى: سێ درۆن فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدایان بە ئامانج گرت

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى رایگەیاند، سێ درۆن، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدایان بەئامانج گرت و یەکێک لە فڕۆکەکان خرایە خوارەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەکە (10ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لەدواى ئەوەى گروپێکى دەرچوو لە یاسا شەوى رابردوو بنکەى ئاسمانى بەلەدیان موشەکباران کرد و بۆردومانەکە هیچ زیانێکى گیانیى و ماددى لێ نەکەتەوە، جارێکى تر و لە درەنگانێکى شەوى رابردوودا لەرێگەى سێ درۆنەوە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا بە ئامانج گیرا و لە ئەنجامدا یەکێک لە فڕۆکەکان خرایە خوارەوە.

 

شانەکە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوە کردووە کە دواتر لەبارەى دوو درۆنەکەى ترەوە زانیارى بۆ راى گشتى بڵاودەکەنەوە.

 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە شەوى رابردوو لە دووکاتى جیاوازدا بنکەى ئاسمانى بەلەد لە پارێزگاى سەڵاحەدین و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کرانە ئامانج و موشەکباران کران.