گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەکان بۆ دابەزینى پلەکانى گەرما و زیادبوونى خێرایى با 

2021.06.09 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکان بۆ دابەزینى پلەکانى گەرما و زیادبوونى خێرایى با 

ناس کورد- 

شارەزایەکى بوارى کەشناسى عێراقى دەڵێت، بەپێى پێشبینییەکان لەماوەى دوو ڕۆژى داهاتوودا پلەکانى گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن ئەسەدى (9ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، تائێستا عێراق لەژێر کاریگەرى کوتلەیەکى هەوایە کە بووەتە هۆى دابەزینى پلەکانى گەرما و زۆرینەى ناوچەکانى وڵات کەشێکى هاوینەیى سروشتى هەیە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، لەماوەى دوو ڕۆژى داهاتوودا پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن بەتایبەتى لەناوچەکانى باکور و خۆرئاوا و ناوچەکانى ناوەڕاست و ئەوەش لە ناوچەکانى باشور کەمتر کاریگەرى دەبێت، هەروەها ئەو دابەزینەش چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

 

ئەو شارەزا کەشناسییە جەختی لەوەش کردووەتەوە، هەروەها خێرایى با لە دوو ڕۆژى داهاتوودا زیاد دەکات و پێشبینى باى باکوری خۆرئاوا دەکرێت کە چالاک بێت، بەتایبەتى لە ناوچەکانى باشور و فوراتى ناوەڕاست کە خێرایى با دەگاتە 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.