گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتى عێراق بەرپرسیارێتى ئازادکردنى سەرکردەکەى حەشد دەخاتە ئەستۆى دادگا

2021.06.09 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى عێراق بەرپرسیارێتى ئازادکردنى سەرکردەکەى حەشد دەخاتە ئەستۆى دادگا

ناس کورد-

ئاژانسێکى هەواڵى فەڕەنسا لەسەر زارى سەرچاوەیەکى حکومەتى عێراقەوە بڵاوى کردەوە، حکومەتى عێراق بەرپرسیارێتى ئازادکردنى قاسم موسڵیح، سەرکردەى حەشدى شەعبى دەخاتە ئەستۆى دادگا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز (9ى حوزەیرانى 2021) لەسەر زارى سەرچاوەیەک لە حکومەتى عێراقەوە رایگەیاند، حکومەتى عێراق بەرپرسیارێتى ئازادکردنى سەرکردەکەى حەشدى شەعبى دەخاتە ئەستۆى دادگا بەوپێیەى کە حکومەتى عێراق چەندین بەڵگەى دژى ئەو سەرکردەیەى حەشد پێشکەش بە دادگا کردووە لەبارەى تێوەگلانیان لە تیرۆرکردنى چالاکوانان.

 

سەرچاوەکە رونیکردۆتەوە، حکومەتى عێراق چەندین فایلى دەنگى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانى نێوان موسڵیح و جێبەجێکارانى تیرۆرکردنى چالاکوانەکان رادەستى دادگا کردووە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى (9ى حوزەیرانى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، سەبارەت بە کەیسى کوشتنى چالاکوان ئیهاب وەزەنى دواى لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە قاسم موسڵح کە تۆمەتبار کراوە بە کوشتنى هیچ بەڵگەیەک لە دژى پێشکەش نەکراوە.  

  

ڕونیشکراوەتەوە، بەپێى لێکۆڵینەوەکان و لە پاسپۆرتەکەیدا دەردەکەوێت لەکاتى کوشتنى ئەو چالاکوانە ناوبراو لە دەرەوەى وڵات بووە، هەروەها تێوەگلان و بەشداریکردنى لەو تاوانەدا ڕەتکردووەتەوە و دادگاش هیچ بەڵگەیەکى نەدۆزیوەتەوە کە تێوەگلانى ناوبراو بسەلمێنێت، بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ.  

  

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى هێماى بۆ ئەوەشکرد، هەر بۆیە بڕیار درا موسڵح ئازاد بکرێت ئەوەش دواى ئەوەى بۆ ماوەى 12 ڕۆژ ڕاگیرا و لەو ماوەیەدا هەوڵى زۆر درا بۆ دۆزینەوەى بەڵگە بەڵام هیچ بەڵگەیەک نەدۆزرایەوە و خێزانى وەزەنیش هیچ بەڵگەیەکیان نەبوو.  

  

جەخت لەوەش کراوەتەوە، تاوانى کوشتنى ئیهاب وەزەنى تیرۆرە و بەپێى یاسا ئەنجامدەرى لەسێدارە دەدرێت، بۆ ئەو بەڵگە قورسەش هیچ بەڵگەیەک نییە موسڵحى پێ دادگایى بکرێت و ئەو سزایە بدرێت.