ناس کورد-
سەرچاوە ئەمنییەکانیی عێراق بڵاویان کردەوە، کەمێک پێش ئێستا لەڕێگەی هاویشتنی ژمارەیەک موشەکەوە، هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەنزیک فرۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی بەغدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوە ئەمنییەکانیی عێراق (9ی حوزەیرانی 2021) بڵاویان کردەوە "کەمێک پێش ئێستا لەڕێگەی هاویشتنی ژمارەیەک موشەکەوە هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە نزیک فرۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی بەغدا، بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەسەرهێرشەکە ئاشکرا بکەن".
بۆردوومانکردنی بنکە سەربازییەکەی هاوپەیمانان لەنزیک فرۆکەخانەی بەغدا لە کاتێکدایە کە دوو کاتژمێرلەمەوبەر میدیاییه‌كانی عێراق بڵاویان کردەوە "ژماره‌یه‌ك موشه‌ك و كاتیۆشا ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د کراوە له‌باكوری شاری به‌غدا.
ئاماژە بەوەشکرا "له بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ته‌واوی عێراقدا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدراوه، بەڵام تائێستا ورده‌كاری هێرشه موشهكییهكه نه‌زانراوه، هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی ئەو دوو هێرشە نییە".