گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا: حوسییەکان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان خستوەتە خوارەوە

حوسییەکان: دەتوانین هەر کەشتیەکی نەوتیی لەناو ئاوەکانی کەنداو بپێکین

2019.06.17 - 09:19
App store icon Play store icon Play store icon
حوسییەکان: دەتوانین هەر کەشتیەکی نەوتیی لەناو ئاوەکانی کەنداو بپێکین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بەپرسێکی چەکدارە حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە، موشەکەکانیان توانای پێکانی ئامانجەکانی لەناو ئاوەکانی کەنداوە هەیە، لەناویاندا کەشتیە نەوتیەکانی سعودییە. . مەهدی مەشات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی حوسییەکان بە میدیای یەمەنی ڕاگەیاندووە، سەرچاوە ئابوورییەکانی سعودییە و وڵاتانی دیکەی کەنداو کە بەشدارن لە بۆردومانکردنی وڵاتەکەیان دەکەنە ئامانج. . مەشات ئاماژەی بەوەداوە، موشەکەکانیان لە توانایاندایە ئامانجەکان لە ناو کەنداوی عەرەب بپێکێن، هەربۆیە سەرچاوەی ئابووری "دوژمنەکانیان" دەکەنە ئامانج. . سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی حوسییەکان ئەوەشی وتووە، موشەکەکانیان دوور مەودان و دەتوانن بەئاسانی ئامانجەکانیان لە هەردوو وڵاتی میسر و سودان بپێکن. . ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دوو کەشتی نەوتی کە نەوتیان بەرەو یابان دەگواستەوە لە کەنداوی عوممان هێرشیان کرایە سەر. . هەرلەوبارەوە، فەرماندەیی ھێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاندووە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی جۆریMQ-9 Reaper لە 6ی حوزەیران لە لایەن حووسییەکان لە یەمەن خراوەتە خوارەوە. . هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، و لە 13ی حوزەیرانیش لە کەنداوی عوممان هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دیكه. . ئەمریکا ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات پشتیوانی لەو گروپانە دەکات کە لە لیستی تیرۆری وڵاتەکەیدان. . هاوکات ئێرل براون وتەبێژی فەرماندەیی ھێزەکانی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، هێرشەکە بە پشتیوانی ئێران ئەنجامدراوە و دەڵیت: "ئاستی بەرزی فڕۆکەکان ئەوە دەردەخات کە حوسییەکان توانایان فراوانتر کردووە". . ئاماژەی بەوەشداوە بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانی ئەوان ئێران لە رێگەی موشکانییەوە کە بە حوسیەکانیداوە ویستوویەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە لە کەنداوی عومان بخاتە خوارەوە.   .