گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پاش نەشتەرگەری لەفافێك لەناو سكی هونەرمەندێكدا بەجێما

2021.06.09 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
پاش نەشتەرگەری لەفافێك لەناو سكی هونەرمەندێكدا بەجێما

ناس كورد-

ژنە ئەکتەرێکی کۆمبارسی میسری، دوای سێ مانگ لەئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی هێرنیا (فتق) بەدەست هەڵەیەکی پزیشکییەوە دەناڵێنێت و توشی هەوکردنێکی سەخت دەبێتەوە، دوای پشکنینی پزیشکی بۆ حاڵەتەکەی، دەرکەوتووە لەفافێکی  پزیشکی لەناو سکیدا بەجێماوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی وڵاتی میسر (9ی حوزەیرانی 2021) بڵاویان کردەوە "دۆخی تەندروستی "فاتیمە عەوەز" ژنە ئەکتەری کۆمبارسی دراما و فیلمی ئەو وڵاتە دوای چوار ڕۆژ لەئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک بۆ لابردنی هێرنیا (فتق) توشی هەوکردنێکی خراپ بووەتەوە و بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "عەوەز، پێش سێ مانگ ئەو نەشتەرگەرییەی ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکییەوە لەئێستادا دۆخی تەندروستی خراپە و توشی نیشانەی لاوەکی زۆر سەخت بووەتەوە".

 

بەگوێرەی میدیا میسرییەکان "دوای چوار رۆژ لەئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک، ژنە ئەکتەرەکە هەستی بەئێش و ئازارێکی زۆر کردووە و دواتر لەتەنیشت شوێنی نەشتەرگەرییەکەیەوە گرێیەکی گەورەی بۆ پەیدا بووە، بۆیە ناچار بووە سەردانی پزیشک بکاتەوە، بەڵام دواتر بۆی دەرکەوتووە کە لەفافێکی پزیشکی پاشماوەی نەشتەرگەرییەکەی پێشووی لەناو سکیدا بەجێماوە".

 

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی حاڵەتەکەی فاتیمە عەوەز، کە لەناو میسرییەکاندا ناسراوە بە (فاتیمە کوشەری)، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک پاڵپشتییەک بۆ ئەو ژنە، هشتاگی #فاتیمە کوشەریان بڵاوکردەوە و داوایان لە هاوڵاتیان کرد بە زووترین کات بێن بەدەمییەوە و هاوکاری و کۆمەکی بۆ کۆ بکەنەوە".

 

لای خۆشییەو، فاتیمە عەوەز "بانگەوازێکی ئاراستەی سەندیکای هونەرمەندانی وڵاتەکەی کرد و داوای لێکردن بەدەم حاڵەتەکەیەوە بێن و بەشێک لەتێچووی چارەسەرکردنەکەی لە ئەستۆ بگرن، چونکە باری دارایی ئەو زۆر خراپە و توانای ئەوەی نییە ئەو هەموو خەرجییە دابین بکات".