گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەسەر ئاستى هەرێم لە شارى هەولێر ڕۆژانە زۆرترین هاووڵاتى ڤاکسین وەردەگرن

2021.06.09 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر ئاستى هەرێم لە شارى هەولێر ڕۆژانە زۆرترین هاووڵاتى ڤاکسین وەردەگرن

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە 24 کاتژمێرى رابردووى عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و بەگوێرەى ئامارەکە، لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان لە شارى هەولێر ڕۆژانە زۆرترین هاووڵاتى ڤاکسینى کۆرۆنا وەردەگرن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (9ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، لەعێراق و هەرێمى کوردستان لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوو 19648 هاووڵاتى ڤاکسینى کۆرۆناى وەرگرتووە کە بەگوێرەى ئامارەکە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان لەشارى هەولێر زۆرترین هاووڵاتى ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە کە 1735 کەس بوون و لە سلێمانى 1008 بوون و لە دهۆک 808 بوون.

 

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 4616 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و 25 توشبووش گیانیان لەدەست داوە و 19648 هاووڵاتیش ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە.