گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیرى دارایى لەبارەى زیادکردنى داهات لەگەڵ بەڕێوەبەرى گومرگەکان کۆبوەوە

2021.06.09 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دارایى لەبارەى زیادکردنى داهات لەگەڵ بەڕێوەبەرى گومرگەکان کۆبوەوە

ناس کورد-

وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى جوڵەى بازرگانى و زیادکردنى داهاتەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرى گومرگەکان کۆبوەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان (9ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، سەرلەبەیانی ئەمرۆ (چوارشەممە 9ی حوزەیرانی 2021) لە دیوانی وەزارەت، وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوبەرەكانی گومرك لەسەر زیادكردنی داهات و  جوڵەی بازرگانی كۆبوونەوە.

 

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری باسی ئاستەنگەكانی بەردەم كاری بازرگانی كرد لە هەرێمی كوردستان و بەڵێنی ئەوەیدا، هەموومان پێكەوە دەتوانین كاری باشتر بكەین لە پێناو زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و بە ئامانجی زیادكردنی داهات.

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان. بە وردی باسی ئاستەنگەكانی كرد و پێكەوە ڕێگا چارەسەری گونجاویان دەستنیشانكرد تاوەكو لەو ڕێگەیەوە،  ڕێ و شوێنی پێویست  بۆ ئاسانکاری و لابردنی ئاستەنگەكان لە پێناو باشترکردن و زیاد کردنی جووڵەی بازرگانی و داهات، بكرێت.

 

ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، جەختی لەوە كردەوە، كە گومرك سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە لە هەرێمی كوردستان دەبێت بە هەموومانەوە پارێزگاری لەو داهاتە گرنگە بكەین.