گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سەلیم شوشکەیی لەسەر دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلەکەى هاتەدەنگ

2021.06.09 - 14:48
App store icon Play store icon Play store icon
سەلیم شوشکەیی لەسەر دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلەکەى هاتەدەنگ

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر بڕیارى "گلدانەوەى" ئۆتۆمبیلێکى سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتارى کۆمەڵى لە عێراق دەرکرد، ئەوەش بەهۆى دۆسیەى تایبەت بە موچەى پاسەوانێکییەوە کە سکاڵاى لەسەر تۆمارکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکى هاتوچۆ کە ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى هەولێر کراوە، نابێت هیچ مامەڵەیەک بە ئۆتۆمبێلەکەوە بکرێت تا کەیسەکە یەکلایی دەکرێتەوە لەلایەن دادگاوە.

 

هاوکات بەپێی نوسراوێکى بەرێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى هەولێر سەر بە وەزارەتى داد بڕیاردراوە بە دەستبەسەراگرتنى سامانى گوێزراوەى شوشکەیی لەجیاتى قەرزێک کە لەسەریەتى و ئەگەر لەماوەى سێ رۆژدا نەیداتەوە بەپێی یاسا دەفرۆشرێت.

 

دۆسیەکەى سەلیم شوشکەیی پەیوەندى بە سکاڵاى یەکێک لە پاسەوانەکانییەوە هەیە کە بەتۆمەتى پێنەدانى بەشێک لەموچەى سکاڵاى لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆمارکردووە.

 

لاى خۆیەوە سەلم شوشکەیی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "ئێمە وەک پەڕلەمانتارانی کۆمەڵی دادگەری لەبەغدا دوو پاسەوانمان لەلەلایەن کۆمەڵ بۆ دیاری کراوە کۆی پاسەوانەکانی دیکە لەدامو دەزگاکای کۆمەڵ دەوام دەکەن پارەکەش دەگێڕینەوە بۆ کۆمەڵ  تەنیا ئەو بڕە پارەی وەری دەگرین کەکۆمەڵ بۆی دیاری کردوین".

 

دەشڵێت "ئەو برادەرەی کەناوی هیمداد عزیزە زیاتر لە حەوت ساڵە هات و هاواریەتی گوایە  ملێۆنێک و هەشت سەد هەزاری لای ئێمەیە بەڵام ڕاستیەکەی ئەو بڕەپارەیە بۆ کۆمەڵی دادگەری گەڕاوەتەوە وەک تێکڕای پاسەوانەکانی دیکە دوای ئەوەی ڕوون بۆوە کەناوبراو دووموچەی هەیە موچەکەی بڕاو کەسێکی دیکەی لەشوێن دانرا".