ناس کورد-
بەڕێوەبەرى تەندروستیی سلێمانى ئاشکرایکرد، ژمارەى توشبوون بە سکچوون سێ هێندە زیادیکردووە، ئەوەش ترى لەلا دروستکردوون و ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت کۆلێرا بڵاودەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەباح هەورامى ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "ئامارەکان ترس و دڵەڕاوکێیان لەلاى ئێمە دروستکردووە، ئێستا ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتییان بەدەست سکچونەوە دەناڵێنن، ئەگەر دۆخەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆى بڵابوونەوەى کۆلێرا".
وتیشى "یەکێک لە هۆکارەکان پەیوەندى بە وشکەساڵى و پەنابردنى خەڵک هەیە بۆ خورادنەوەى ئاوى بیر و ئەوەى نەشیاوە بۆ خواردن".
سەباح هەورامى داواى لە هاوڵاتیان کرد خۆیان بەدور بگرن لە بەکارهێنانى ئاوى نەشیاو بۆ خواردنەوە، بەتایبەتى ئاوى بیر و سەرچاوە سروشتییەکان.
باسى لەوەشکرد، لەچەند رۆژى داهاتوودا ڕێژەى کلۆر بۆ ئاوى خواردنەوەى هاوڵاتییان بەرزدەکەنەوە، کە رێژەیەکى ڕێگەپێدراوە.