گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەى گرنگ

وردبینى بۆ داهاتە نانەوتییەکانى هەرێم دەستپێ دەکات

2021.06.09 - 12:09
App store icon Play store icon Play store icon
وردبینى بۆ داهاتە نانەوتییەکانى هەرێم دەستپێ دەکات

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم و دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەسەر داهاتە نانەوتییەکان کربوونەوە و بڕیارە تیمێکى هاوبەش وردبینى لەو پرسەدا بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەچووە، باس لە جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 11ی دووه‌می /ج له‌ یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ کراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌ڵده‌ستن به‌ دروستكردنی تیمێكی هاوبه‌ش له‌ چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.

me_ga.php?id=3992

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌ كاروباره‌كانی تیمه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ کرا کە وردبینی بۆ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەکات.

 

بەپێى یاساى بودجەى عێراق کە تا ئێستا نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، دەبێت هەرێم نیوەى داهاتە نانەوتییەکان و داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە بداتە بەغدا، لەبەرانبەر وەرگرتنى پشکەکەى کە بە زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.

 

ساماڵ عەبدوڕەحمان، بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێم 2ى نیسانى 2021 لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" رایگەیاند، رادەستکردنى داهاتەکە لەلایەن وەزارەتى دارایی هەرێمەوە دەبێت، چونکە داهاتەکان دەچنە خەزێنەکانى ئەو وەزارەتە.



وتیشى، "مانگانە داهاتى گومرگ و خاڵە سنورییەکان چەند بوو، لەو بڕە لە پشکى هەرێم دادەشکێنرێت، نەک ئەوەى پارەکە بەکاش رەوانەى بەغدا بکرێت".

تا ئێستا دیار نییە داهاتى گشتى گومرگ لە هەرێمى کوردستان بەدیاریکراوى چەندە، بەڵام بەوتەى بەرپرسانى هەرێم لەچەند مانگى رابردوودا و دواى هەڵگرتنى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا داهاتەکە رووى لەبەرزبونەوە کردووە.

May be an image of 1 person and standingMay be an image of 4 people, people standing and people sittingMay be an image of 3 people, people sitting and people standing