گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕێگری لە پەکەکە بکرێت’’

ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە گرژییەکانى سەر سنورى هەرێم ’’دەگەیەنرێتە کازمى’’

2021.06.09 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە گرژییەکانى سەر سنورى هەرێم ’’دەگەیەنرێتە کازمى’’

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ لێکوڵینەوە لە ڕوداوە سنورییەکانى نێوان تورکیا و هەرێم چوونەتە شارى دهۆک و زاخۆ و ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانیش دەگەیەننە مستەفا کازمى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵیی عێراق (9ى حوزەیرانى 2021)، محەمەد ڕەزا ئال حەیدەر بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاندووە، وەکو لیژنەى ئاسایش و بەرگرى بە یاوەرى سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵ گەیشتوونەتە شارى دهۆک و سەردانى زاخۆشیان کردووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، مەبەستى سەردانەکەیان بۆ گەیشتنە دواخاڵى سنورى نێوان هەرێم و تورکیایە.

 

محەمەد ڕەزا ئال حەیدەر دەڵێت، چاویان کەوتووە بەچەندین پێشێلکارى و دەستدرێژى سوپاى تورکیا لەو ناوچە سنورییانە، پەڕەسەندنیش لەبەرەکانى نێوان پەکەکە و پێشمەرگە و پاسەوانى سنور لەو ناوچەیەدا هەیە و دۆخەکە مەترسیدارە و ئەو خاڵى یەکتربڕە پێویستى بەپاڵپشتى و چەند کارێکى تر هەیە.

 

باسى لەوەشکردووە، دەکرێت هێڵێکى بەرپەرچدانەوەى سوپاى عێراق بەڕووى سوپاى تورکیادا دابنرێت و هەروەها ڕێگریش لە گەریلاکانى پەکەکە بکرێت.

 

لە درێژەى لێدوانەکەیدا ئال حەیدەر ئەوەشى خستووەتەڕوو، سەردانەکەیان بۆ کۆکردنەوەى زانیارى بووە بەئامانجى لێکۆڵینەوە لەو ڕوداوە ئەمنیانەى کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن و سەرۆکایەتى پەرلەمانیش ویستى شاندێکى هەرێم و لە پەرلەمان و ئاسایش و ناخۆشیى لەگەڵدابێت.

 

ئەندامەکەى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، دواى کۆتایهاتنى سەردانەکەیان بۆ شارۆچکەى ئامێدی دەچنە باکورى قەزاکە بۆ کۆکردنەوەى زانیارى و دواتریش ڕاسپاردەى خۆیان بەخاڵ ئاڕاستەى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان دەکەن لەڕێگەى سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە.