گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دەرەوەى بەریتانیا لە هەولێر: پشتگیری سەربەخۆیی دادگاکان دەکەین

2021.06.09 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دەرەوەى بەریتانیا لە هەولێر: پشتگیری سەربەخۆیی دادگاکان دەکەین

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەى بەریتانیا لە هەولێر ڕایگەیاند، وڵاتەکەى پشتگیری لە سەربەخۆیی دادگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات و خوازیارە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و ڕادەربڕین فەراهەم بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دۆمینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەى بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیی هاوبەشدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان (9ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "خۆشخاڵ دەبین بە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ کوردستان" و ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد لە شەڕی داعش.

 

وتیشی، "چاوەڕێی سەردانی نێچیرڤان بارزانی دەکەین بۆ بەریتانیا، ئێمە پەیوەندییەکی دێرینمان هەیە لەگەڵ کورد، سەردانەکەشم بۆ درێژەدانە بەو پەیوەندییە". 

 

ناوبراوی جەختی کردەوە بە پێشوازی وڵاتەکەى بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

 

هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەریتانیا بەرز دەنرخێنین، چونکە رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە پشتیوانیکردنی گەلی کورد."

 

وتیشی، "لە هەرێمی کورسدتان سەرەتاکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەرکەوتوون،  پلانمان بۆ کەمکردنەوەى گازە زیانبەخشەکان داناوە."

 

me_ga.php?id=3991