گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم هەنگاو!

یەکەمین وڵات لە جیهاندا بە فەرمی دراوی بیتکۆینی بە یاسایی کرد

2021.06.09 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەمین وڵات لە جیهاندا بە فەرمی دراوی بیتکۆینی بە یاسایی کرد

ناس کورد-

پەرلەمانى سلڤادۆر لە ئەمەریکاى ناوەڕاست پڕۆژەیاسایەکى پەسەندکرد بۆ ناساندنی دراوی بتکوێن وەک دراوێکی یاسایی وڵات، ئەوەش یەکەمین هەنگاوى یاساییە لە قازانجى ئەو دراوە لە جیهاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە (9ى حوزەیرانى 2021) پەرلەمانى سلڤادۆر پڕۆژەیاسایەکى پەسەند کرد بەو پێیە بتکوێن وەکو دراوێکى یاسایى مامەڵەى پێوە دەکرێت و ئەوەش یەکەم هەنگاوى بێپێشینەیە کە لەجیهاندا لەسەر ئەو دراوە نرابێت.

 

بەپێى میدیاکانى ئەو وڵاتە، نەجبی ئەبو کیلەى سەرۆکى ئەو وڵاتە بۆ پاڵپشتى بۆ ئەو پڕۆژەیاساییە دەربڕیوە بۆ گەشەپێدانى دەوڵەتانى ئەمەریکاى ناوەڕاست.

El Salvador president wants Bitcoin as legal tender

لەمادەى یەکى پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، ئامانج لەو یاساییە ئەوەیە کە بتکوێن بکرێتە دراوێکى یاسایى بێ سانسۆر و مامەڵەى پێوە بکرێت لە ڕێکەوتنەکاندا و سنورى بۆ دانەنرێت.

 

بەپێی ماڵپەڕى (کوین مارکت کاپ) لە چەند هەفتەى دواییدا دراوى ژمارەى هەڵشکاوە و هاوکات بەڕێژەى 1.5 دراوى بتکوێنیش بەرزبووەتەوە بەتایبەت دواى ئەوەى ماڵپەڕى (کوێنباس) کە لە بۆڕسەى ئەمەریکادا لە لیستتدایە ئەوەى ڕاگەیاند، ڕێگە دەدرێت پەیوەستدارانى ئەو ماڵپەڕە مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیانیاکانى گۆگڵ و ئەپڵ بکەن ئەوا هەنگاوێکى ئەرێنى بووو بۆ ئەوانەى کە لەبازاڕەکانى ژمارەدا کاردەکەن.