گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوانە کێن؟

بانکى ناوەندى بە نرخى داشکێنراو دۆلار دەفرۆشێتە سێ توێژ

2021.06.09 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
بانکى ناوەندى بە نرخى داشکێنراو دۆلار دەفرۆشێتە سێ توێژ

ناس کورد-

بانکى ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، سێ توێژ دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن بۆ کڕینى دۆلار بە نرخى فەرمى بانکەکە کە کەمترە لە نرخى بازاڕ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (9ی حوزەیرانی 2021) ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کەسانەى دەیانەوێت بۆ مەبەستى گەشت یان خوێندن و چارەسەرى پزیشکى لە دەرەوە دۆلار بکڕن، دەتوانن بە نرخى فەرمى لە بانکى ناوەندى بەدەستی بهێنن.

 

باسى لەوەشکردووە، بانکەکە سەرجەم داواکارییەکانى کڕینى دۆلار بۆ ئەو مەبەستانە وەردەگرێت و لەرێگەى ماستەر کارد و ڤیزا کاردەوە ئەو کەسانە دەتوانن بە نرخى فەرمى دۆلار وەربگرن.

 

نرخى فەرمى 100 دۆلار لە بانکى ناوەندى عێراق بە 146 هەزار دینارە، لەکاتێکدا لە بازاڕى ڕەش بە نزیکەى 150 هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.