گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد

2021.06.09 - 09:14
App store icon Play store icon Play store icon
نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو بەرزترین ئاستی لە جیهاندا تۆمار کرد کە لەماوەی دوو ساڵ و دوو مانگی ڕابردوودا تۆمار کرابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی داتاکانی ماڵپەری ئینڤێستینگی تایبەتمەند بە بوارەکە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرزبووەتەوە بۆ 72 دۆلار و 56 سەنت، واتە نرخەکەى 0.51% زیادی کردووە.

 

هەر بەپێی داتاکان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 70 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، واتە 0.56% زیادی کردووە.

 

بەرزبوونەوەى نرخی نەوت دوای لێدوانی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا هات کە ڕایگەیاند، لە ئەگەری گەڕانەوەى وڵاتەکەی بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، سزا ئابورییەکانی سەر تاران بەردەوام دەبێت و هەڵناگیرێن.